هیندستان گرێبەستێکی کڕینی چەک لە ئیسرائیل هەڵدەوەشێنێتەوە
کۆمپانیای رافائیلی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، کە حکوومەتی هیندستان بەفەرمیی ئاگاداریان کردوونەتەوە، ئەو گرێبەستەیان هەڵوەشاندووەتەوە، کە بەهۆیەوە کۆمانیاکە بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار، مووشەکی دژە (دژە مووشەک)ی دەفرۆشتە هیندستان.
حکوومەتی هیندستان هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستەی بۆ بوونی ”کێشەی ناوخۆیی“ لەنێوان حزبەکانی ئەو وڵاتە گەڕاندووەتەوە.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی هیندستان رایگەیاندووە، کە نێرمالا سیسارامانی وەزیری بەرگری رەزامەندیی لەسەر کڕینی 240 بۆمب لە رووسیا، نیشان داە،، کە بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار.
ئەو بۆمبانە، کە لەسەر مووشەک دەبەسترێن و هێزی ئاسمانی بەکاریان دەهێنێت، زۆر وردن لە دەستنیشان کردنی ئامانجەکان و پێکانیان.
باسنیوز