شەش وڵات دەبنە ئەندامی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

 شەش وڵات دەبنە ئەندامی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
شەش وڵاتی دەبنە ئەندامی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نێردەکانیان زۆرینە پیاون.



رۆژی 31/12/2017، کۆتایی بە ئەندامێتیی ناهەمیشەیی وڵاتانی یابان، میسر، سەنیال، ئۆکراینا، ئۆرگوای و ئیتاڵیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هات.



رۆژی سێشەممە 2/1/2018، نوێنەری وڵاتانی ساحل ئەلعاج (کۆت دیڤوار)، گینیا، کوێت، هۆڵەندا، پیرۆ و پۆڵەندا وەک ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەست بەکار بوون.



ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 15 ئەندام پێک دێت، کە پێنج ئەندامیان هەمیشەیین و مافی رەتکردنەوەی بڕیارەکان (ڤیتۆکردنی بڕیارەکان)یان هەیە و 10 ئەندامیش ناهەمیشەیین و دوو ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن.



نوێنەرە نوێیەکان، لە پێنج پیاو و ژنێک پێک هاتوون، کە ژنەکە نوێنەرایەتییئ هۆڵەندا دەکات و ئێستاش لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە، سێ ئەندامیان ژنن.



وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی:



- ئەمریکا

- فەرەنسا

- رووسیا

- چین

- بەریتانیا



وڵاتانی ئێستای ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی:



- پۆلیڤیا

- کۆت دیڤوار

- ئەسیوپیا

- گینیا

- کازاخستان



- کوێت

- هۆڵەندا

- پیرۆ

- پۆڵەندا

- سوید

.....................................................



باسنیوز
Top