به‌رپرسی پێشووی CIA: دوای وتاره‌كه‌ی ترەمپ ئێران ڕووبه‌ڕووی سزایه‌كی توند ده‌بێته‌وه
مایكل هایدن به‌رپرسی پێشووی CIA له لێدوانیكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاکان ڕای گه‌یاندووه، پێویسته ئێران چاوه‌ڕوانی سزایه‌كی توند ببێت، چونكه سه‌رۆك ترامپ ستراتیجیی خۆی سه‌باره‌ت به‌و وڵاته ئاشكرا كردووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترەمپ سوپای پاسدارانی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە و وه‌كوو هێزی تیرۆریست ناوه‌زه‌دی كرد.
مایك هایدن، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: "ستراتیتجییە نوێیەکەی ترەمپ، ڕه‌نگه له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی كاردانه‌وه‌شی هه‌بێت و ڕه‌نگه ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مه‌ڕ ئێران ڕوونتر بكه‌نه‌وه".
مایك هایدن، ئاماژه به‌دهش دەدات: "پێشبینی ناكرێت ئه‌مریكا كار بكات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ڕێكکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، به‌ڵامڕه‌نگه ترەمپ كۆمه‌ڵه هه‌نگاوێكی تازه بنێت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕووداوێكی تازه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه".
باسنيوز