وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل: دوای وتاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ رووده‌دات
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی دووی ئیسرائیلی‌دا كه پرسی بوو"ئایا مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ هه‌یه پاش ستراتیژه نوێكه‌ی تره‌مپ؟"، له وه‌ڵامدا، وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل به راشكاوی گووتوویه‌تی: "به‌ڵێ".
هه‌روه‌ها كاتس ده‌ڵێت: "ئێران كۆریای باكوورێكی نوێیه، گوتاره‌كه‌ی تره‌مپ زۆر گرنگ بوو، ته‌ماشا ده‌كه‌ین بزانین ره‌وشه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات".
رۆژی هه‌ینی 13/10/2014 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ستراتیژیی نوێی وڵاتەكەی بەرانبەر بە ئێران راگەیاند و ئەو وڵاتەی بە پشتیوانی سەرەكی تیرۆریزم ناوبرد. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاش سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی رەشی تیرۆرەوە.
K24