بنیامین ناتانیاھو: ستایشی بڕیارەكانی دۆناڵد تره‌مپ دەكەم

بنیامین ناتانیاھو: ستایشی بڕیارەكانی دۆناڵد تره‌مپ دەكەم
بنیامین ناتانیاھو سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل ستایشی بڕیارەكانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەبەرانبەر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و رایگەیاند: "تره‌مپ ھەنگاوێكی بوێرانەی بەرانبەر بە دوژمنكارییەكانی ئێران ھەڵگرتووە".

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، پشتیوانیشی لە بڕیاری ھەمواركردنەوەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران كرد و گوتی: "ستراتیژییە نوێكەی واشنتۆن دەرفەتێكە بۆ رووبەرووبوونەوەی راستەوخۆی فراوانخوازییەكانی ئێران و رێگەگرتن گەیشتنی تاران بە چەكی ناوكی".

دوێنی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ستراتیژیی نوێی وڵاتەكەی بەرانبەر بە ئێران راگەیاند و ئەو وڵاتەی بە پشتیوانی سەرەكی تیرۆریزم ناوبرد. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاش سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی رەشی تیرۆرەوە.






K24
Top