تراند فرانكس له باره‌ی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك هۆشداری ده‌دات
سه‌باره‌ت به بارودۆخی باشووری كه‌ركووك، ئه‌و كۆنگرێسمانه ئه‌مریكییه، هۆشداری ده‌دات و داوا له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات ، له هه‌ر جۆره په‌لهاوێشتنێك بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، به زووترین كات ڕێگه له حه‌شدی شه‌عبی بگرێت.
هەروەها تراند فرانكس هانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌دات به‌ڵێنی دوو هه‌فته‌ی پێشترى خۆی جێبه‌جێ بكات و ڕێگه نه‌دات هیچ هێزێكی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هێڕشی سه‌ربازی له دژی كوردستان ئه‌نجام بدات.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، فرانكس نووسیویه‌تى، له میانه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان دژ به داعش، ئێران به ڕوونی دیاره خۆی خزاندووه‌ته نێو كاروبارى حكوومه‌ت و سوپای عێراق، كاتی ئه‌وه هاتووه به‌غدا بۆمانی بسه‌لمێنێت كه دارده‌سته‌ی تاران نییه.
ئه‌م كۆنگرێسمانه زیاتر دەلیت،ناكرێ چیتر ئه‌مریكا پاره و یارمه‌تی دارایی بۆ حكوومه‌تی عێراق بنێرێت
،هەروەها جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌م بێ هه‌ڵوێستییه به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كورد، كه هاوپه‌یمانی واشنتۆنن، بگۆڕێت.
payamner -