كیا پیكانتۆ ئێكس لاینی نوێ بە مەكینەی توربۆ و دیزاینی هاوشێوەی كرۆس ئۆڤەر خرایە بازاڕەوە

كیا پیكانتۆ ئێكس لاینی نوێ بە مەكینەی توربۆ و دیزاینی هاوشێوەی كرۆس ئۆڤەر خرایە بازاڕەوە
كۆمپانیای كیا وردەكارییەكانی ئۆتۆمبیلی (پیكانتۆ ئێكس لاین) ی نوێی هاوشێوەی كرۆس ئۆڤەر لە پیشانگەی فرانكفۆرت بۆ ئۆتۆمۆبیلەكانی 2017 خستە روو. هەر لەگەڵیەكەمین نمایشی ئەو ئۆتۆمۆبیلە لە 12 ی سێپتەمبەر، وا بڕیارە لە چواریەكی ساڵی 2017 لە سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا ئەو ئۆتۆمۆبیلە بخرێتە بازاڕەوە.

مۆدێلی ئێكس لاینی نوێ زیاتر لەسەر سەرنجڕاكێشان كاری بۆ كراوە وەك بچووكترین ئۆتۆمۆبیلی كیا كە شێوازی نوێی لە هێڵەكانی ئۆتۆمۆبیلی كرۆس ئۆڤەر وەرگیراوە.

بە هەمان شێوە سوود لە شێوازی دەرەوەی ئۆتۆمۆبیلەكانی سپۆرتاج و سۆرینتۆ وەرگیراوە.

بە 156 ملیم لە زەوی بەرزە بەو واتایەی بە 15 ملیم لە جاران بەرزتر كراوەتەوە كە روانینێكی روونتر لە جاران بە شوفێر دەبەخشێ. یەكێك لەو سیفاتانە مەكینەی جۆری (T-GDI) بە قەبارەی 1 لیتر بەكار هاتووە كە لە هەموو جۆرەكانی پیكانتۆ بەهێزترە.

مایكل كول سەرۆكی جێبەجێكاری ژووری (كیا مۆتۆرز لە ئەورووپا) گوتی: پیكانتۆری نوێ ئەمساڵ زووتر لە ئەورووپا بڵاو كردەوە. بەم شێوەیە توانی بەسەر مۆدێلەكانی پێشتری سەربكەوێ.

دیزاین پێگەی پیكانۆ بەهێز دەكات
ئەگەر چی پیكانتۆی نوێ بە دیزاینێكی سەرنجڕاكێش دەركەوتووە، بە هەمان شێوە لە رووی كوالیتییەوە ئاستبەرز و بەهێزە.

ئەو مۆدێلە بە تۆڕی پێشەوەی مەكینەی وەك (لووتی پڵنگ) دەركەوتووە، هەروەها بەرگرییە ئاسنییەكانی پێشەوە و دواوە هاوشێوەی ئۆتۆمۆبیلە وەرزشییەكانە، بۆئەوەی بە شێوەیەكی دیكە لە بڕوابەخۆبوون دەربكەوێ.

مەكینە بە قەبارەییەك لیتر لە جۆری (T-GDI)- بەهێزترین پێكانتۆیە تاكو ئێستا
پیكانتۆ ئێكس لاین-ی نوێ لە هەموو شتێكدا بە مەكینەی (T-GDI) سیانی بە قەبارەییەك لیتر لە خێزانی مۆدێلەكانی (سید) و (ریۆ) یە. بەوە ناوزەد دەكرێ كە كێشەكەی سووكە. ئەو جۆرە مەكینەیەش بۆیەكەمین جار لە مۆدێلاتی پیكانتۆ بەكار دەهێندرێ.

لەگەڵ ئەوەی ئاستێكی بەرزی هەیە، سووكی كێشی مەكینە نوێیەكەی بە تەواوی لەگەڵ ئەدای پێكانتۆ رێك كەوتووە. ئەم مەكینەیە نوێیە لێخوڕینێكی نموونەیی دەبەخشێتە پیكانتۆ. ئەو مەكینەیە توانای 100 ئەسپی میكانیكیلە 4500 خولانەوە لەیەك خولەكدا هەیە. هەروەها توانای سووڕانەوەی 172 نیوتن مەتر لە 1500 تا 4000 خولانەوە لەیەك خولەكدا هەیە.

لە رووی هەستانی سەرەتایی دەتوانێت لە 0 بۆ 100 كیلۆمەتر لە 10.1 چركەدا هەیە.

ئەو مەكینە نوێیە لە 100 كیلۆمەتردا 4.5 لیتر بەنزین سەرف دەكات. بۆ هەر كیلۆمەترێكیش گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بە رێژەی 104 گرام بڵاو دەكاتەوە.
بە هەمان شێوە ئەو مەكینەیە لە پیكانتۆی جۆری (جی تی) وەرزشی بەكار هێندراوە بۆ ئەوەی هەمان ئەدای بەهێزی هەبێت.
نەوەی سێیەم لە پیكانتۆ: نایابی و تەكنۆلۆجی و لێهاتوویی
پیكانتۆ ئێكس لاین بە چەندین تایبەمەندی لەگەلً مۆدێلەكانی پێشووی جیاوازە، لەوانە تایەكانی جۆری ئەلۆمنیۆمی بە قەبارە 16 بۆصە و چواردەوری تایەكانی ئەلۆمنیۆم و لایتەكانی جۆری (لید) ن كە بە رۆژیش كار دەكەن. لایتی دژە تەم. لە بەشی پێشەوەی داشبۆرد شاشەیەكی گەورەهەیە بە لەمس كار دەكات درێژییەكەی 7 بۆصەیە، ئەو شاشەیە بە سیستمی كەشوهەوا كار دەكات بە بوونی نەخشەی سێ رەهەندی و رێكخراوە لەگەڵ ئامێرەكانی (ئەپل كاربلای) و (ئەندرۆید ئۆتۆ) بۆ بەخشینی ئەركەكانی مۆبایلێكی زیرەك. هەروەها كامێرای گەڕانەوە بۆ دواوەی تێدایە و شوێنی (یو ئێس بی). تایەكانی هاوشێوەی (پیكانتۆ جی تی) یە بۆ بەخشینی شێوەی ئۆتۆمبیلێكی وەرزشی.

ئۆتۆمۆبیلی پیكانتۆی نوێ لە رووی ئەمانەوە لە جۆری (A) یە لە كیا و بەوە ناوزەد دەكرێ كە هەیكەلی توندوتۆڵە و بە 6 ئێرباك پاڵپشت كراوە (پێشەوە و تەنیشت و دواوە).هەروەها ئێرباكی هەڵبژێردراو بۆ ئەژنۆیەكانیش داندراوە. لە رووی وەستاندنەوە سیستمی ئەلكترۆنی بۆ داندراوە بۆ دووركەوتنەوە لە هەر رووداوێكی نەخوازراو.
پیكانتۆ شانازیبە رووبەری ناوەوەی دەكات بە شێوەیەك رووبەرێكی گەورەتری هەیەبۆ راكێشانی قاچەكان و سەر بەمەش بەسەر سەرجەم ململانێكەرانی لە جۆری خۆی سەردەكەوێ. سندووقی دواوەی 255 لیتر دەگرێ گەورەتر لە ئۆتۆمۆبیلەكانی جۆری خۆی.

كوشنەكانی دواوەی دەچەمێنەوە، بەمەششانبەشانی ئەو چەماندەوەیە شوێنی 1,010 لیتر دەبێتەوە.

خستنە بازاڕی (كیا پیكانتۆی ئێكس لاین) لە چواریەكی كۆتایی ساڵی 2017
پێكانتۆی نوێ لەسەر بنەمای كۆمپانیا بە گرەنتیی حافت ساڵیان 150,000 كیلۆمەتر لە هەموو وڵاتانی ئەورووپا لە چواریەكی كۆتایی ئەمساڵ دەست بە فرۆشتنی دەكرێت.










خةليل بلةيى
Top