ئیسرائیل بنکەیەکی حزبێکی ئیسلامی تۆپباران دەکات

 ئیسرائیل بنکەیەکی حزبێکی ئیسلامی تۆپباران دەکات
سوپای ئیسرائیل بنکەیەکی حزبێکی ئیسلامیی تۆپباران دەکا و وێرانی دەکات.



بەپێی بەیاننامەیەک، کە رۆژی دووشەممە 9/10/2017 بڵاو کراوەتەوە، چەکدارانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) مووشەکێکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، بەڵام تۆپخانەی سوپای ئیسرائیل توانیویەتی مووشەکەکە لە ئاسمانی فەلەستین تێکبشکێنـێت.



هەروەک سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە دوای ئەو رووداوە، تۆپخانەی سوپای ئیسرائیل بنکەی هاوێشتنی مووشەکەکەی حەماسی لە کەرتی غەززەی فەلەستینی تۆپباران کردووە و وێرانی کردووە.



حەماس رێکخراوی ئیسلامیی فەلەستینییە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا پاڵپشتی دەکەن و لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە خراوەتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.



باسنيوز
Top