رۆژنامەیەکی توركی: لە توركیا 5 ملیۆن و نیو هاووڵاتی بێكارن

 رۆژنامەیەکی  توركی: لە توركیا 5 ملیۆن و نیو هاووڵاتی بێكارن
رۆژنامەی (ئێڤرانسال)ـی توركی بڵاوی كردوەتەوە رێژەی بێكاری لە توركیا 5 ملیۆن و 500 هەزار کەسە، ئەمەیش دەریدەخات توركیا لەڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی خراپ دایە.

بولەنت فەلەكئۆغلو شارەزای بواری ئابووری نووسینێكی لە ڕۆژنامەی (ئیڤرەنسەل)دا بڵاو كردوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت لەڕووی ئابوورییەوە سەركەوتنی گەورەمان بەدەست هێناوە، بەڵام ئەو گوتەیە هیچ بایەخێكی نییە.

ئەو نووسەرە دەنووسێت لە توركیا 5 ملیۆن و 500 هەزار کە بێکارە، بۆیە چ بایەخێكی هەیە تۆ بڵێیت لەڕووی ئابوورییەوە سەركەوتووم، یان بڵێیت كارگەی گەورەم هەیە، گرنگ ئەوەیە بێكاری چارەسەر بكرێت.

هەروەها باس لە خراپیی رەوشی ئابووریی توركیا دەكات، حكوومەتیش ئاگادار دەكاتەوە، ئەگەر ڕێژەی بێكاری چارەسەر نەكەن، ئەوا ئابووریی توركیا دادەڕوخێت.

پێشتریش دەزگای ئاماری توركیا بە فەرمی بڵاوی كردەوە، لە توركیا 9 ملیۆن و نیو بێكار هەیە، كە دەكاتە 22%ی تەواوی توركیا.











باسنيوز
Top