فڕۆکە رووسییەکان کۆبوونەوەیەکی نهێنیی سەرکردەکانی قاعیدە بۆردومان دەکەن

 فڕۆکە رووسییەکان کۆبوونەوەیەکی نهێنیی سەرکردەکانی قاعیدە بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا کۆبوونەوەیەکی نهێنیی سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە لە سووریا بۆردومان دەکەن و ژمارەیەک سەرکردە کوژران.



بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، کە رۆژی چوارشەممە 4/10/2017 بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی سێشەممە 3/10/2017 فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا ”ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت“یان لە دژی بەرەی نوسرەی باڵی قاعیدە لە سووریا، ئەنجام داوە.



بەهۆی بۆردومانەکەوە، 12 سەرکردەی قاعیدە و 50 چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون و زیاتر لە 10 سەرکردەی دیکەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بریندار بوون، کە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی بەرەی نووسرە یەکێکە لە بریندارەکان.






باسنیوز
Top