هێڵی ئاسمانیی تورکی بەیاننامەیەک لەبارەی گەشتەکانی بۆ کوردستان بڵاو دەکاتەوە

 هێڵی ئاسمانیی تورکی بەیاننامەیەک لەبارەی گەشتەکانی بۆ کوردستان بڵاو دەکاتەوە
هێڵی ئاسمانیی تورکی بەیاننامەیەک لەبارەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، بڵاو دەکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، کە رۆژی چوارشەممە 27/9/2017 بڵاو کراوەتەوە، هێڵی ئاسمانیی تورکی رایگەیاندووە، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیی بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و سلێمانی، پێ نەگەیشتووە.

هێڵی ئاسمانیی تورکی هەروەها رایگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رایگەیاند، کە حکوومەتی وڵاتەکەی گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەی هەولێر و سلێمانی رادەگرێت.

رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئامارە سەرەتاییە نافەرمییەکان، زۆرینەی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.










باسنيوز
Top