به سه‌دان كه‌س وازیان له مه‌هه‌په‌ی توركیا هێنا
دوای ئه‌وه‌ی مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردی په‌رله‌مانی 2015 شكستێكی گه‌وره‌ی هێنا و 40 كورسی په‌رله‌مانی له ده‌ست دا، له‌وكاته‌وه ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارت ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ده‌كه‌ن.
6 سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و پارته‌یش كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوون ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و دژایه‌تی خۆیان بۆ باخچه‌لی راگه‌یاند. به‌ڵام باخچه‌لی خۆی دایه پاڵ ئاكپارتی له‌ناو په‌رله‌مان و، بڕیاری دادگای له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێهێنا و وه‌كو سه‌رۆكی مه‌هه‌په مایه‌وه.
له‌و رۆژه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌و پارته ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و هه‌موویان روو لە مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی مه‌هه‌په ده‌كه‌ن، كه ده‌یه‌وێت پارتێكی تازه دابمه‌زرێنێت و به‌شداری هه‌ڵبژاردنی 2019 بكات.
دوێنێ له عومرانییه 417 ئه‌ندامی مه‌هه‌په ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و چوونه پاڵ مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ده‌ڵێن مه‌هه‌په بووه‌ته پاشكۆی ئاكپارتی و، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئه‌و سه‌ركرده‌یه نییه بتوانێت مه‌هه‌په هه‌ڵسێنێته‌وه و وه‌كو جارانی لێ بكات.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دڵی نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی توركیا رازی بكات، هه‌فتانه په‌لاماری كورد ده‌دات، داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات هێز به‌كاربهێنێت بۆ لێدانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها داوا ده‌كات هێزی توركی بچێته ناو كه‌ركووك و ئه‌و شاره بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر توركیا.
به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی ناو مه‌هه‌په كه مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به زمانێكی زۆر نه‌رم له‌باره‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی قه‌سه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌شی كه له باخچه‌لی ده‌گرن ئه‌وه‌یه، كه نابێت به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی كورد بكات و سووكایه‌تیان پێ بكات.
ئاكشه‌نه‌ر و هاوڕێكانی ده‌ڵێن ئێمه ستراتیژییه‌تێكی تازه‌مان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا و، ره‌تی كورد ناكه‌ینه‌وه و دان به‌وه‌یشدا ده‌نێین له توركیا كێشه‌ی كورد بوونی هه‌یه.
زۆربه‌ی راپرسییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌گه‌ر به‌یانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له توركیا ئه‌نجام بدرێت، مه‌هه‌په ناتوانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت كه 10%، پێشبینییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه مه‌هه‌په ته‌نیا 5%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت.
باسنيوز