چەکدارێک بە چەکەوە هەوڵی چوونە ناو کۆشکی دۆناڵد ترەمپ دەدات

چەکدارێک بە چەکەوە هەوڵی چوونە ناو کۆشکی دۆناڵد ترەمپ دەدات


چەکدارێک بە ژمارەیەک چەکەوە هەوڵی چوونە ناو کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) دەدات.



بەپێی هەواڵێکی (CNN)، رۆژی دووشەممە 25/9/2017 پۆلیسی نهێنیی تایبەت بە کۆشکی سپی تێبینیی ئەوەیان کردووە، کە کەسێک هەوڵی داوە لە شەقامی پەنسلڤانیاوە بچێتە ناو کۆشکی سپی، کە بارەگای سەرەکیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە.



دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی ئەو کەسە، دەرکەوتووە نۆ چەکی ئاگرین، بێ دەنگکەری چەک (کاتم سەوت) وە چەنین چەقۆی پێ بووە.

bas news-
Top