سەرۆك وەزیرانی توركیا دەبێتە سەرۆك شارەوانی ئیستەنبۆڵ

 سەرۆك وەزیرانی توركیا دەبێتە سەرۆك شارەوانی ئیستەنبۆڵ
دوای ئه‌وه‌ی قادر تۆپباش سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌، حكوومه‌تی توركیا ده‌یه‌وێ كه‌سێكی تر له‌ شوێنی دابنێت تا هه‌ڵبژاردنی 2019، بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستەش به‌هێزترین كاندیده‌.

بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستەی توركیا له‌ هه‌ڵبژاردنی 2019 هیچ پۆستێكی له‌ حكومه‌ت نامێنێ، چونكه‌ سیسته‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ و له‌و سیسته‌مه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران نامێنێ. ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی قادر تۆپباشیش وه‌كو سه‌رۆك شاره‌وانی، پۆستێكی تازه‌ بۆ یڵدرم دێنێته‌ پێشه‌وه‌.

زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ئاكپارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان، پێیان باش بووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 2019 بیناڵی یڵدرم ببێته‌ كاندیدی ئه‌وان وه‌كو سه‌رۆك شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ.

زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (سۆڵ)ـی توركیش ئاشكرای ده‌كات، كه‌ ئاكپارتی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ تا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستە ببێته‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی.

ئه‌حمه‌د هاكان نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی، له‌ نووسینی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ناو ئاكپارتیدا بیناڵی یڵدرم به‌هێزترین كاندیده‌ و له‌و زیاتر كه‌سی تر نابێته‌ كاندیدی شارەوانی ئیستەنبۆڵ.











باسنيوز
Top