وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێدوان لەبارەی کوژرانی دایک و کچێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەدات
رۆژی شەممە 23/9/2017، هیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی خەمبارە و سەرکۆنەی کوژرانی عروبە بەرەکات و حەلای کچی دەکات، کە لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا، کوژران.
عروبە بەرەکات، یەکێک بوو لە ژنە چالاکوانەکانی سووریا، کە لایەنگریی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی دەکرد لە دژی رژێمی سووریا و حەلای کچیشی رۆژنامەنووس بوو لە رۆژنامەی (ئۆریەنت نیوز).
عروبە و حەلای کچی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 22/9/2017 لە شوقەکەیان لە گەڕەکی ئوسکوداری ئیستەنبوڵ بە چەقۆ کوژراون.
هیزەر ناوێرت هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ”لە نزیکەوە“ لێکۆڵینەوە لەبارەی چۆنێتی و هۆکاری کوژرانی ئەو دایک و کچە سوورییە دەکات.
باسنيوز