نیویۆرك تایمز: جێگره‌كه‌ى تره‌مپ كار بۆ سه‌رخستنى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
له ڕاپۆرته‌كه‌ى ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌دا هاتووه: "كارى مانافۆرت بۆ پشتیوانیكردنى سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌م هاوینه‌وه ده‌ستى پێكردووه".
جگه له‌و به‌رپرسه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆنگریسمان و سیاسه‌توان و دیپلۆماتكارانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به به‌رده‌وامى داواى دروستكردنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كه‌ن.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى سه‌ربازى "جه‌نه‌ڕاڵ فینسینت ستیوارت"، ڕۆژى (23/ 5/ 2017) ڕای گه‌یاند، سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان، ته‌نها مه‌سه‌له‌ى كاته.
ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه له لێدوانێكیدا كه میدیكانى ئه‌مریكا بلاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت :" سه‌ربه‌خۆیی كورد له عێراق، ته‌نها مه‌سه‌له‌ى كاته و هیچى دیكه"
باسنيوز