تۆمەتباری سێیەمی هێرشە تیرۆریستییەکەی میترۆی لەندەن دەستگیر دەکرێت
هێرشە تیرۆریستییەکە، کە درەنگانی شەوی شەممە 16/9/2017 بە بۆمبێکی دەستی کرایە سەر میترۆی لەندەن لە ناوچەی پێرسونز، بووە هۆی برینداربوونی 29 هاووڵاتیی و گەشتیار.
پۆلیسی بەریتانیا ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19/9/2017 رایگەیاند، تۆمەتباری سێیەمی هێرشە تیرۆریستییەکە، کە تەمەنی 25 ساڵە، لە شاری نیوپۆرت لە وێڵز، دەستگیر کراوە.
دوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا یەحیا فروخیی تەمەن 21 ساڵ، کە پەنابەرێکی سووریە، لەگەڵ گەنجێکی عێراقی تەمەن 18 ساڵییان بە تۆمەتی پلاندانان و ئەنجامدانی تەقینەوەکە، دەستگیر کرد.
باسنیوز