رژێمی سووریا داوای هاوکاری لە پەکەکە دەكات بۆ بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی شاری دێرەزۆر

 رژێمی سووریا داوای هاوکاری  لە  پەکەکە  دەكات بۆ بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی شاری دێرەزۆر
رژێمی سووریا بۆ رزگارکردنەوەی شاری دێرەزوور داوای هاوکاریی دەکات.



بەپێی زانیارییەکان، رژێمی سووریا هێزێکی تایبەتی لە دیمەشقەوە دروست کردووە، کە زۆربەی چەکدارەکانی خەڵکی پارێزگای دێرەزوورن و بە نیازە بەرەو رۆژهەڵاتی شارەکە بەڕێیان بکات.



رژیمی سووریا دوای شکاندنی گەمارۆی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزوور، داوای هاوکاریی لە عەشیرەتەکانی ناوچەکە کردووە، بۆ رزگارکردنەوەی دێرەزوور و دەوروبەری لەژێر دەسەڵاتی داعش.



هەر بەمەبەستی رزگارکردنەوەی شارەکە، هێزێکی گەورەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) لە رۆژی شەممە 9/9/2017، دەستیان بە هێرشێکی فراوان بۆ سەر داعش کردووە.



سەرکردەیەکی هەسەدە،، کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێکهێنەری سەرەکییەتی، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، پێشبینی ناکەن هیچ رووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان هێزەکانیان و هیزەکانی سەر بە رژێمی سووریا دروست بێت.





باسنیوز
Top