میری قەتەر پەیوەندی بە شازادەی سعودیەوە دەکات

 میری قەتەر پەیوەندی بە شازادەی سعودیەوە دەکات
میری قەتەر پەیوەندیی بە شازادەی سعودیەوە دەکات، دوای سێ مانگ پچڕانی پەیوەندییەکانیان.



بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە گفتوگۆی کردووە.



گفتوگۆیەکە رۆژی هەینی 8/9/2017 ئەنجام دراوە و تێیدا میر تەمیم بن حەمەد ئال سانی ویستی خۆی بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ نیشان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان قەتەر و چوار وڵاتە عەرەبییەکە.



رۆژی دووشەممە 5.6.2017، بەهۆی بوونی پەیوەندیی قەتەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دروستکردنی مەترسیی تیرۆر و توندڕەوی لەسە وڵاتەکانیانەوە، هەر چوار وڵاتی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر بپچڕێنن.







باسنیوز
Top