ئیسرائیل ناوەندێکی سەربازیی سووریای کردە ئامانج
پێگەی هەواڵی (ئەلمەنار) بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوێکی سوپای سووریا بڵاوی کردووتەوە: "کاتژمێر 2:42 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/9/7 چەند مووشەکێکی ئیسرائیل ئاراستەی ناوەندێکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سنووری حەما کراون، کە تێیدا دوو سەربااز کوژراون و خەسارێکی زۆری مادیشی لێ کەتووەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای سووریادا هاتووە: "ئامانجی ئیسرائیل لەو هێرشانە بردنەسەری ئاستی ورەی داعشە کە ماوەیەکە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریاوە تێکشکاوە".
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە کە ئیسرائیل بە مووشەک و فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر ناوەندە سەربازییەکانی سووریا.
هەندێ سەرچاوەی دیکەش باسیان لەوە کردووە، ئەو ناوەندە سەربازییە شوێنی بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی بووە، بەڵام سووریا ئەمەی ڕەت کردووتەوە.
باسنيوز