ئەمریکا دەیەوێت سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکوور بسەپێنێت
منووچن لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فاکس نیوز رایگەیاند ، کردەوەکەی کۆریای باکوور بە تەواوەتی قابلی قبوڵ نیە.
وەزیری ئابووری ئەمریکا رایگەیاند ئەمریکا لەگەڵ چین بەردەوام دەبێت لە وتووێژکردن بۆ سەپاندنی سزای ئابووری زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا.
لە هەمان کاتدا، سیناتۆر تێد کرووز، رایگەیاند بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆریای باکوور دەبێت گەمارۆکانی سەر کۆریای باکوور تووندتر بکرێن.
کرووز رایگەیاند هەر کۆمپانیایەک کە لە کۆریای باکوور کاردەکات، ئەمریکا دەتوانێت سزای تووندی بەسەردا بسەپێنێت، چونکە ئەو کۆمپانیانە زۆربەیان لە ئەمریکاش کاردەکەن.
رووداو