وه‌زیرێكی به ڕه‌گه‌ز توركی به‌لجیكا حاشا له توركبوونی خۆی ده‌كات
زوهال ده‌میر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری یه‌كسانی له حكوومه‌تی به‌لجیكا، له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی به هۆكاری ئه‌وه‌ی توركیا له رووی دیموكراتی و مافی كه‌مە نه‌ته‌وه‌كانه‌وه كه‌مته‌رخه‌مه و پێشێلی مافیان ده‌كات، حاشای له توركبوونی خۆی كرد و ده‌ڵێ ره‌گه‌زنامه‌ی توركیشم ناوێت
ئه‌و ده‌ڵێ: "له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا توركیا له رووی دیموكراتییه‌وه زۆر دواكه‌وتووه، هه‌روه‌ها مافی كه‌مە نه‌ته‌وه‌كانیش نادات و ئایینی ئیسلام به ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تێدایه، بۆیه شه‌رم ده‌كه‌م بڵێم توركم و ره‌گه‌زنامه‌ی توركیش ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا كه توركیا وه‌كو وڵاتێكی گه‌شتیاری قبووڵه و له‌و كاتانه‌ی كه پشووی هه‌یه حه‌ز ده‌كات سه‌ردانی بكات، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه و نایه‌وێت تورك بێت.
زوهال ده‌میر به ره‌گه‌ز توركه و له ساڵی 1980 له به‌لجیكا له‌دایك بووه. ئه‌و له 24ی شوباتی ئه‌مساڵدا وه‌كو وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری یه‌كسانی ده‌ستبه‌كار بووه.
باسنيوز