ئه‌مه‌ریكا پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای سێ سه‌ربازی ونبودا راده‌گرێت
رۆژی شه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئوسترالیا تێكشكاو به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی تیمی فڕۆكه‌كه ونبوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش رزگاركران.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سێ سه‌ربازه وه‌ستاندووه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی ئوسترالیا كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان.
ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو، 23 كه‌سی دیكه‌ی تیمی فڕۆكه تێكشكاوه‌كه كه له‌جۆری ئێم فی-22 ووسبری بووه رزگاركراون.
خه‌ندان