ئەمریکا هێزێکی تایبەت دەنێرێتە یەمەن

 ئەمریکا هێزێکی تایبەت دەنێرێتە یەمەن
ئەمریکا هێزێک تایبەت دەنێرێتە یەمەن بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی ئیمارات دژی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە بکات.



کاپتن جێف دێیڤس، گوتەبـیژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رۆژی هەینی 4\8\2017 رایگەیاندووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنی هێزە تایبەتەکەی وڵاتەکەی لە یەمەن، وێرانکردنی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە جەزیرەی عەرەبییە.



سەدان چەکداری قاعیدە لە پارێزگای شەبووە لە باشووری یەمەن جموجۆڵ و چالاکییان هەیە و ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووش هێزێ بۆ لەناوبردنی چەکدارانی قاعیدە لەو پارێزگایەی یەمەن، ناردووە.



جێف دێیڤس هەروەها رایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی 3ـی 2017ـەوە تا ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی 80 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە یەمەن.



باسنیوز
Top