پوتین لەبارەی خولـێکی دیکەی سەرۆکایەتی وەڵامی هاووڵاتییەک دەداتەوە

 پوتین لەبارەی خولـێکی دیکەی سەرۆکایەتی وەڵامی هاووڵاتییەک دەداتەوە
سەرۆکی کۆماری رووسیای فیدڕال لەبارەی خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیەوە وەڵامی هاووڵاتتییەک دەداتەوە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی کۆماری بیریاتیای کرد، کە کۆمارێکی رووسیای فیدڕالە و لەوێ هاووڵاتییەک داوایلێکردن جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی رووسیا هەڵبژێرێتەوە.

ڤلادیمێر پوتین لە وەڵامی ئەو هاووڵاتییەدا، رایگەیاندووە، ”سوپاس، بیری لێ دەکەمەوە“.

پوتین لە مانگی 8ـی 1999 تاوەکو مانگی 5ـی 2000 سەرۆک وەزیرانی رووسیا بوو بە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار. لە مانگی 5ـی 2000ـەوە تاوەکو مانگی 5ـی 2008 سەرۆکی رووسیا بوو. لە ساڵی 2008 بەپێی دەستووری وڵات نەیتوانی ببێتە سەرۆکی رووسیا، بۆیە دیمیتری میدڤیدیڤی کردە سەرۆک و خۆی بە دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار بووە سەرۆک وەزیران، دواتر لە ساڵی 2012 جارێکی دیکە بووە سەرۆکی رووسیا و تا ئێستاش بەردەوامە و دیمیتری میدڤیدیڤی کردە سەرۆک وەزیران.









باسنيوز
Top