نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا


ئێوارەی ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد.


پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2017/8/3)، لە کاتژمێر (5:30) خولەکی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (52) دۆلار (54) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (49) دۆلار (67) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لەکاتێکدا، ئەمڕۆ بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە (52) دۆلار (24) سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (49) دۆلار و (59) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ (60) دۆلار بەرز ببێتەوە.

bas news -
Top