ئەمریکا لەبارەی رێکخراوی قاعیدە لە سووریا هۆشداریی دەدات

 ئەمریکا لەبارەی رێکخراوی قاعیدە لە سووریا هۆشداریی دەدات
ئەمریکا لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی شارێکی سووریا ؛لەلایەن بەرەوی نوسرەی باڵی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە سووریا، هۆشداریی دەدات.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسە جیانییەکان، مایکڵ راتنی، بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاندووە، بڵاو بوونەوەی چەکدارانی بەرەی نوسرە، کە رێکخراوەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و رێکخراوێکی بە ناوی دەستەی رزگارکردنی شام دروست کردووە، ”داهاتووی باکووری سووریا دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە“.



مایکڵ راتنی هۆشداریی داوە و رایگەیاندووە، کە ئەگەر بەرەی نوسرە هەژموونی خۆی بەسەر شاری ئیدلیبدا بسەپێنێت، ”یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکان“ بەسەر ئەو شارە دێت.



پێشتر میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانی نزیک لە ئێران و بەرەی نوسرە رێککەوتن لەسەر دەرچوونی نزیکەی 10 چەکدار و ژن و منداڵی سەر بە بەرەی نوسرە لە ناوچەی عەرسال لە لوبنان و جێگیربوونیان لە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ دیلی حزبوڵڵا.




باسنیوز
Top