ئەمساڵ 40 سه‌ربازی رووسیا له‌ سووریا كوژراون

 ئەمساڵ 40 سه‌ربازی رووسیا له‌ سووریا كوژراون
ئاژانسی هەواڵی (رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌ تاكو ئێستە نزیكه‌ی 40 سه‌ربازی رووسیا له‌ سووریا كوژراون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی رووسیا ئه‌و ژماره‌یه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

(رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نیا ئه‌مساڵ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی شه‌ڕی ناوه‌خۆی سووریادا 40 سه‌ربازی رووسی كوژراون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌و ژماره‌یه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ ته‌نیا 10 سه‌ربازمان كوژراون.

ئاژانسەكە ئاماژه‌ ده‌دات كه‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوژرانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ كردووه‌ و ئه‌وانیش پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی نیساندا 21 سه‌ربازی رووسی كوژراون.

به‌ڵام دیمتری پێسكۆف گوته‌بێژی كرملین ده‌ڵێ ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ سووریا كوژراون 10 سه‌ربازه‌، ئه‌وانه‌ی تری كه‌ باس ده‌كرێن گوایه‌ كوژراون، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ سوپاوه‌ نییه‌، بۆیه‌ ناكرێت له‌سه‌ر سوپا حیساب بكرێن.

سه‌ربازانی رووسیا له ژێر چاودێرییه‌كی وردی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانن به‌وه‌ی نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر سوپا ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌ر سه‌ربازێكی رووسی بچێت بۆ سووریا بۆ شه‌ڕكردن دژی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان، مانگانه‌ 6 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی پێده‌درێت.









باسنيوز
Top