دادگای تورکیا پیلانێك ئاشكرا دەكات و دەڵێ: بە نیازبوو هاوشێوەی خوڕاسانی دەستڕێژ لە خەڵک بکات

 دادگای تورکیا پیلانێك ئاشكرا دەكات و دەڵێ:  بە نیازبوو هاوشێوەی خوڕاسانی دەستڕێژ لە خەڵک بکات
داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا پیلانی هێرشێکی دیکەی تیرۆریستی ئاشکرا دەکات، کە هاوشێوەی هێرشەکەی شەوی سەری ساڵی ئیستەنبوڵ بوو.



بەپێی زانیارییەکان، ئەبو محەمەد خوڕاسانی‌ی تیرۆیستی ئۆزبەکی دانی بەوەدا ناوە، کە تۆمەتبارێکی دیکەی هاوڕێی بەنیاز بووە هێرشێکی هاوشێوە ئەنجام بدات. خوڕاسانی لە شەوی سەری ساڵدا بە چەکەوە چووە ناو یانەی شەوانەی رینا و بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە 39 کەسی کوشت و 69 کەسی دیکەشی بریندار کرد.



داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، کە ئەو کەسەی بە نیازی هێرشێکی دیکەی هاوشێوەی هێرشەکەی خوڕاسانی بوو ناوی جەلیل چیلیک‌ـە و تەمەنی 54 ساڵە، لە رۆژی 22.32.2017 ناوچەی کاگیت هانە لە ئیستەنبوڵ دەستگیر کراوە.



بەپێی راپۆرتەکەی داواکاری گشتی، جەلیل چیلیک چەک و پێداویستی بۆئەنجامدانی هێرشی چەکداری بۆ سەر هاووڵاتییان ئامادە کردبوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیریان کردووە و پیلانەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە.



هەردوو تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون و لە هێرشەکەی ئەبو محەمەد خوڕاسانی‌شدا ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا.







باسنیوز
Top