پاکستان وەڵامی ”هەڕەشە“ی ئێران دەداتەوە

 پاکستان وەڵامی ”هەڕەشە“ی ئێران دەداتەوە
پاکستان وەڵامی ”هەڕەشە“ی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی ”سوپای عەدلی بەلووچی“ دەداتەوە و باڵیۆزی ئەو وڵاتە بانگهێشت دەکات.



وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بۆ گەیاندنی ”ناڕەزایی توند“ی وڵاتەکەی، بانگهێشتی مەهدی هونەردۆست، باڵیۆزی ئێران لە ئیسلام‌ئامادی کردووە.



حکوومەتی پاکستان هۆشداریی داوەتە کۆماری ئیسلامی ئێران بەوەی ئەگەر لە ناو خاکی پاکستان هێرش بکاتە سەر سوپای عەدلی بەلووچی، ئەوا ”پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز دەبێ، کە کاریگەریی نەرێنی ناشایستەی بەدوادا دێت“.



پێشتر محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاندبوو، بنکە و بارەگاکانی سوپای عەدلی بەلووچی لە ناو خاکی پاکستانیش بۆردومان دەکەن.



سوپای عەدل گرووپێکی چەکداریی بەلووچیی سوننەمەزهەبە و ناوبەناو چالاکیی چەکداری دژی سوپا و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناوچەی بەلوچستانی ئێران ئەنجام دەدات.



مانگی رابردوو چەکدارانی گرووپی سوپای عەدل لە نزیک شاری میرجاوە لە باشووری بەلووچستانی ئێران هێرشیان کردە سەر سوپای ئەو وڵاتە و دەیان سەربازیان کوشت.



بەلووچ گەلێکی سوننەمەزهەبە، بەسەر هەرسێ وڵاتی ئێران، پاکستان و ئەفغانستاندا دابەش کراوە.





باسنیوز
Top