ترەمپ كۆتای ئەم مانگە یەكەم گەشتی فەرمی ئەنجام دەدات
ترەمپ ئەمڕۆ پێنجشەممە له میانی گوتارێكیدا كه له كۆشكی سپی پێشکەشی کرد، ئاماژهی بهوه كرد كه لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، له كۆتای ئەم مانگەدا یهكهم سهردانی فەرمی خۆی بۆ دهرهوهی وڵات ئەنجام دەدات.
ترەمپ ئاشكرای كرد لە گەشتێكی فەرمیدا، سهردانی ههریهك له وڵاتانی ڤاتیكان، ئیسرائیل و سعوودیه دهكات.
ئەم سەردانەی ترەمپ بۆ سعوودیە لە كاتێكدایە كە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەندین جار ئەوەی دووپات كردەوە كە دەبێ سعوودیە باجی ئەوە بە ئەمریكا بدات كە لەلایەن ئەمریكاوە ئاسایشیان دەپارێزرێ.
bas news-