راگەیاندنی داعش لەلایەن بەریتانییەکانەوە بەڕێوە دەچێت
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، لە زاری تیرۆریستەکی داعشی بە رەگەز بەریتانی، کە لە وڵاتی تورکیا دەستگیر کرا بوو، بڵاوی کردوەتەوە کە ھێزێکی 300 کەسی بەریتانی، لە وڵاتی سووریا و عێراق، لە رێزەکانی داعش دان و کار بۆ رێکخستنەکانی دەکەن".
ئەو تیرۆریستە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە: "بەریتانییەکان بەشداری شەڕەکان ناکەن، بەڵکو بەرپرسیارییەتی گرنگ و پۆستی باڵایان ھەیە، زۆربەیان بەرپرسی میدیاکان و راگەیاندنی ئەو رێکخراوەن".
لەگەڵ دەرکەوتنی داعش، نزیکە 850 تا ھەزار بەریتانی لە رێزەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستە بوون، ئێستا زیاتر لە نیوەیان بۆ بەریتانیا گەراونەتەوە، تا ئێستاش کوژرانی 10 کەسیان راگەیەندراوە.
باسنيوز