سوپای پاسداران: ئەمریکا کارگەیەکی چەکوچۆڵی ئێرانی لە سووریا خاپوور کردووە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئیسنا)، ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە "فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی حەلەب کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەکوچۆڵی ئێرانیی خاپوور کردووە و ئامانجی ئەرمیکا لەمکارە لەناوبردنی سوپای ولاتانی ئیسلامییە."
ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران وردەکاریی زیاتری لەم بارەوە نەدرکاندووە و هەتا ئێستاش هێزە ئەمەریکییەکان لەم بارەوە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی هیزە چەکدارەکانی ئێران ئاشکرای کرد "ئێران لە ناوچەی حەلەب (ناوەندێکی پیشەیی دروستکردنی مووشەکی بۆ سووریا) داناوە و پێشتر لە شەڕی 23 رۆژە لەدژی ئیسرائیل بەکاریان هێناوە."
باسنيوز