ئۆباما: ترەمپ ڕێز لە پەیوەندی ستراتیجی ئەمەریکا و جیهان دەگرێت
دوێنێ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، ئۆباما لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەم هەفتەیەدا سەردانی چەند وڵاتێکی هاوپەیمان دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا دڵنیایی تەواو دەداتە ئەو وڵاتانە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕێز لە په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئەو وڵاتە له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دەگرێت، له ناویاندا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناتۆ.
باراک ئۆباما وتیشی کە هێشتا نیگەرانی هەیە لەبارەی سەرکەوتنی ترەمپەوە، بەڵام داواشی لە دیموکراتەکان کرد کە ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بگرن چونکە پرۆسەی دیموکراسی بەو شێوەیە سەردەکەوێت.
ناوبراو ڕایشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی کۆشکی سپی‌دا لەگەڵ ترەمپ، داوای لێکردووە کە دوای کەمپینی هەڵبژاردنەکان و کێبڕكێی گەرم لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا، پەیامی یەکگرتوویی بڵاوبکاتەوە.
وتەکانی باراک ئۆباما لە کاتێکدایە پێشتر له هه‌ڵمه‌تی‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دۆناڵد تره‌مپ هێرشی كرده سه‌ر ناتۆ و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لە داهاتوودا ئەمەریکا وەکو ساڵانی رابردوو هاوكاری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ناكات.
بڕیارە باراک ئۆباما لە دواین سەردانیدا بۆ وڵاتانی دەرەوە وەکو سەرۆکی ئەمەریکا سەردانى هه‌ریه‌كه له یۆنان و ئه‌ڵمانیا و پیرۆ بکات.
المصدر