دۆناڵد ترەمپ: دەبێ کۆتایی بە ئازاری کەمینەکان لە ئەمەریکا بهێنرێت
سه‌رکۆماری هەڵبژێردراوی ئه‌مریکا لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی دەستبەکار ببم، سێ ملیۆن په‌نابه‌ری نایاسایی له ئه‌مریکا ده‌رده‌که‌م و دەبێ کۆتایی بە ئازاری کەمینە ئایینی و ڕەگەزییەکانیش بهێنرێت."
دۆناڵد ترەمپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا لە وتووێژێکی یەک کاتژمێری‌دا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی (CBS) گوتی: "پابه‌ندم به‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا داومن و جێبه‌جێشیان ده‌که‌م."
ترەمپ بۆ سی بی ئێس، گوتیشی: "زیاتر له ۳ ملیۆن په‌نابه‌ری نایاسایی دەبێ له ئه‌مریکا ده‌ربکرێن و سه‌ره‌تاش له‌وانه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م که قاچاخچین و تاوانیان له ئه‌مریکا ئه‌نجام داوه."
لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکەیدا لەبارەی گوتی "وا دیارە پاش هەڵبژاردن، هەندێ گرووپ و کەمینەی دینی و ڕەگەزی کەوتوونەتە بەر ئازار و هەڵاواردن و کە "زۆر پێی ناڕەحەت بووە" و دەبێ کۆتایی بەم کارانە بهێنرێت."
ترەمپ ڕاشیگەیاندووە: "ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌مه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی تاوانبارن، ئه‌ندامی گرووپێکی قاچاخچین، یان له کڕێن و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیان هه‌یه و ڕێژه‌یان به ئه‌گه‌ری زۆر ۲ هەتا ۳ ملیۆن که‌س دەبن، له ئه‌مریکا ده‌ربکه‌ین، یان ئه‌وه‌ی زیندانییان بکه‌ین."
باس‌نیوز