ترەمپ: سێ ملیۆن کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت دەکەمەوە

ترەمپ: سێ ملیۆن کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت دەکەمەوە
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کاتێک وەک سەرۆک دەستبەکاردەبێت، بە خێرایی سێ ملیۆن کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە 13-11-2016 لە هەڤپەیڤینێکیدا رایگەیاند "کاتێک وەک سەرۆک دەستبەکاردەبێت و دەچێتە کۆشکی سپی بە خێرایی نزیکەی سێ ملیۆن کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە".

ترەمپ دەڵێت "هەموو ئەو کەسانە دیپۆرت دەکاتەوە، کە سەر بە گرووپی چەتەن و پێشتر تاوانیان ئەنجامداوە، یان لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە تێوەگلاون".

سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ئەو کەسانە ژمارەیان نزیکەی دوو ملیۆن و نیو بۆ سێ ملیۆن کەس دەبێت و، بە نایاسایی لە ئەمریکا دەژین، بۆیە لە ئەمریكا دەكرێنە دەرەوە.

لەبارەی دروستكردنی دیوار لەنێوان سنوورەكانی ئەمریكا و مەكسیك، ترەمپ جەختیكردەوە "بەڵێ‌" دروستیدەكەن.
RUDAW-
Top