"هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازان له‌سه‌رده‌می ترامپ كۆتایی پێدێت"
ده‌رچوونی دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته بۆ چوار ساڵی داهاتوو، هاوڕه‌گه‌زخوازان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی نیگه‌رانكردووه كه ره‌گه‌زه‌كانییان گۆڕیوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ترامپ له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا رایگه‌یاندبوو پاڵپشتیی هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌كات، به‌ڵام زۆرێك له‌و بڕوایه‌دان، هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه بۆ سه‌ر هاوڕه‌گه‌زخوازان، راوێژكاره پارێزگاره‌كانی ده‌وروبه‌ری ترامپن، به تایبه‌تیش مایك پێنس، جێگری سه‌رۆك كۆمار.
هه‌ڵمه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ، كه پاڵشتی هیلاری كلینتۆن ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر فه‌یسبووك ده‌ستپێكردووه و باس له‌و مه‌ترسییانه ده‌كات كه له‌سه‌رده‌می ترامپ، رووبه‌ڕووی هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌سه‌رده‌می ترامپ هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زخوازان، كۆتایی پێدێت".
K24-