سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل : حکوومەتی ئێران سیستەمێکی زۆر مەترسیدارە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل : حکوومەتی ئێران سیستەمێکی زۆر مەترسیدارە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئاشکرا کرد "دەستێوەردانەکانی حکوومەتی ئێران لە سووریا و پشتیوانی لەو حکوومەتە شەڕی نێوخۆیی سووریای بڵێسەدارتر کردووە.



بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتن لەگەڵ دیمیتری مێدویدف، سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە بەیتولموقەدەس لەبارەی دۆخی سووریا و ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران قسەیان کرد.



نتانیاهۆ لەو دیدارەدا بۆ جارێکی دیکەش جەختی کردەوە کە ئێرانی ئەتۆمی مەترسیدارە، هەروەها لەبارەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا جەختی کردەوە.



نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراێکدا بڵاوی کردووەتەوە "ئێمە لێبڕاوانە لەگەڵ جێگربوونی حکوومەتی ئێران لە سووریا ناڕازین و پێش بەو کارە دەگرین."



لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەمەدحوسێن باقری، سەرۆکی گشتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی لەوە کرد کە ئەو ڕێژیمە لە سووریا پڕۆژەی هاوبەشی دروستکردنی مووشەک دەست پێ دەکات و دژی وڵاتی ئیسرائیل بەکاری دێنێت.



باقری هەروەها باسی لەوەش کردووە کە لەو پڕۆژەیەدا کەڵک له موشەکەکانی شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل کە ساڵی 2006 ڕووی دا، وەرگیراوە.



کارناسانی سەربازی باس لەوە دەکەن کە "ئێران سەرەڕای ئەوەی کە تێچوویەکی زۆری ماڵیی لە سووریا خەرج کردووە و دەیکات، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرینی تورکیا و ڕووسیا ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە، ئەوەش مەترسییەکە لەسەر بەرژەوەندییەکانی تاران لە ناوچەکە.








باسنیوز
Top