سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دۆناڵد تره‌مپ بانگهێشتی توركیا ده‌كات
ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه بۆ بیلاروس له‌ناو فرۆكه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرد.
ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه گوتی: "شه‌وی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیم به تره‌مپ كرد و پیرۆزباییم لێ‌كرد. رۆژی 20 كانوونی دووه‌می 2017 ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا. ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ر له‌و به‌رواره ده‌توانین كۆ ببینه‌وه".
گوتیشی: "داوام لێ‌كرد خۆشحاڵ ده‌بین ئه‌گه‌ر توركیا ببێته یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ".
له‌باره‌ی پێكه‌وه كاركردنی توركیا له‌گه‌ڵ ترامپ بۆ نموونه پرسی ره‌قه، ئه‌ردۆغان گوتی: "له لێدوانی كه‌سه نزیكه‌كانی به‌ڕێز تره‌مپ دیاره سه‌باره‌ت به عێراق و سوریا وه‌ك ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه ناوچه‌ی دژه فڕین زۆر گرنگه، ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه. ئه‌وه بۆ ئێمه شتێكی زۆر گرنگه".
توركیا له قه‌یرانی سوریا و پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ متمانه‌ی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له‌ده‌ستداوه و ده‌یه‌وێت له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌م متمانه‌یه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
ترامپ له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژی 8 تشرینی دووه‌م، به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی راپرسی و پێشبیینه‌كان شكستی به هیلاری كلینتۆن هێناو بڕیاره له ناوه‌ڕاستی دووه‌می كانوونی دووه‌می 2017 ببێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
K24