ئەو كەسانەی پۆست لە ئیدارەی ترەمپ وەردەگرن

 ئەو كەسانەی پۆست لە ئیدارەی ترەمپ وەردەگرن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا سەرقاڵی پێكهێنانی ئیدارەكەیەتی بۆ چوونە كۆشكی سپی و ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی و سەربەخۆیی بۆ پۆستەكانی ئیدارەكەی هەڵبژاردووە.

بەپێی ئەو لیستەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، بۆ هەر پۆستێكی باڵای ئیدارەكەی ترەمپ، زۆرتر لە چەند كەسێك كاندیدن و بڕیارە لەماوەی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەسەر ناوەكان بدرێت.

زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق و دۆستی كورد، كە تاوەكو ئێستا چەند جارێك سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە ناوی لە كاندیدانی وەزارەتی دەرەوەیە.

وەزیری دەرەوە:

- جۆن بۆڵتۆن: باڵیۆزی پێشووی ئیدارەی جۆرج بۆش لە نەتەوە یەكگرتووەكان
- بۆب كرۆكەر، سیناتۆری ویلایەتی تێنیس و سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران
- نیوت گینگریج: سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران (كۆنگرێس)
- زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە ئەفغانستان و عێراق
- ستەیلنی ماككریستاڵ، فەرماندەی پێشووی سەربازی ئەمریكا لە ئەفغانستان

وەزیری گەنجینە (دارایی)

- تۆماس باراک، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای "کۆلۆنی کاپیتاڵ"
- ستێڤ منوچن، بەڕێوەبەری کۆمپانیای "دۆن کاپیتاڵ مەنیجمێنت"ی خانووبەرە و بەڕێوەبەری پێشووی بانکی گۆڵدمان ساکس. بەڕێوەبەری دارایی کەمپەینی ترەمپ بووە.
- جێب هێنسارلینگ، نوێنەری تێكساس لە كۆنگرێس و سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران
- فیم پاولێنتی، حاكمی پێشووی ویلایەتی مینیۆسۆتا

وەزیری بەرگری (پێنتاگۆن)

- كێلی ئایۆت، ئەندامی لیژنەی خزمەتی سەربازی لەسەر ویلایەتی نیو هامشێر
- میكایڵ فلین، بەڕێوبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی بەرگری
- ستێفن هادلی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی لە سەردەمی جۆرج دەبلیو بۆش
- جۆن كیل، سیناتۆری پێشووتری ئەریزۆنا
- جێف سێزنس، سیناتۆری ئەلاباما، كە یەكێكە لە كەسایەتییە هەرە دیارەكانی دژ بە كۆچبەران

داواكاری گشتی:

- كریس كریستی، حاكمی نیو جێرسی و كاندیدی پێشووی سەرۆكایەتی 2016
- رودۆڵف گیولیانی، سەرۆكی پێشووی شارەوانی نیویۆرك
-جێف سێزنس، سیناتۆری ئەلاباما

وەزیری ناوخۆ

-جان بەروەر، حاكمی پێشووی ئەریزۆنا
- رۆبێرت گرەیدی، هاوبەشی كۆمپانیای گریفۆن
- هارۆڵد هام، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیایەكی نەوت و گاز
- فۆرەست لوكاس، سەرۆكی كۆمپانیای بەرهەمەكانی كۆمپانیای نەوتی لوكاس
- سارا پالین، حاكمی پێشووی ئالاسكا

وەزیری كشتوكاڵ

- سام براونباك، حاكمی كەنساس
- چەك كۆنەر، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی بۆ هەماهەنگی جووتیاری
- سید میللەر، كۆمیسیاری كشتوكاڵی تێكساس
- سۆنی پێردو، حاكمی پێشووی جۆرجیا

وەزیری بازرگانی

- كریس كریستی، حاكمی نیو جێرسی
- دان دیمیكۆ، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیایەكی پۆڵا
- لێویس ئیسنبێرگ

وەزیری كار

- ڤیكتۆریا لیپنیك، كۆمیسیاری هەلی كاری یەكسان و راوێژكاری هێزی كار لە لیژنەی پەروەردە و هێزی كاری ئەنجوومەنی نوێنەران

وەزیری تەندروستی

- د. بین كارسۆن، كاندیدی پێشووی سەرۆكایەتی 2016
- مایك هەكبی، حاكمی پێشووی ئەركانساز و كاندیدی پێشووی سەرۆكایەتی 2016
- بۆبی جینداڵ، حاكمی پێشووی لویزیانا
- ریك سكۆت، حاكمی فلۆریدا

وەزیری وزە

- جەیمس كۆناوگتۆن، راوێژكاری پێشووی جۆرج دەبلیو بۆش
- رۆبێرت گرەیدی، هاوبەشی كۆمپانیای گریفۆن
- هارۆڵد هام، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیایەكی نەوت و گاز

وەزیری پەروەردە

د. بین كارسۆن، كاندیدی پێشووی سەرۆكایەتی 2016
- ولیامسۆن ئیڤێرس، پسپۆڕی بواری پەروەردە لە پەیمانگای هوڤەر

وەزیری كاروباری سەربازە خانەنشینكراوەكان

- جێف میللەر، سەرۆكی خانەنشینكراوی لیژنەی سەربازە خانەنشینكراوەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران

وەزیری ئاسایشی ناوخۆ

- جێف سیزنس، سیناتۆری ئەلاباما
- جۆ ئاپایۆ
- داڤید كلارك
- میكایڵ ماككوڵ

بەڕێوەبەری ستافی كۆشكی سپی

- ستێفن بانۆن، بەڕێوبەری كەمپەینی ترەمپ
- رێنس پریبۆس، سەۆكی كۆنگرەی نیشتمانی كۆمارییەكان

دامەزراوەی ئاژانسی پاراستنی ژینگە

- رۆبێرت گرەیدی، هاوبەشی كۆمپانیای گریفۆن
- مارۆن ئۆیبڵ
- جێفری هۆڵمستید

نوێنەری بازرگانی ئەمریكا

دان دیمیكۆ، - دان دیمیكۆ، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیایەكی پۆڵا و رەخنەگر لە سیاسەتی ئابووری ئەمریكا بەرامبەر چین.

باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتووەكان

- كێلی ئایۆت، ئەندامی لیژنەی خزمەتی سەربازی لەسەر ویلایەتی نیو هامشێر
- ریچار گرێنێڵ، گوتەبێژی پێشوی باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی

- مایكڵ فلین، بەڕێوبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگری بەرگری
- پیتەر هۆكسترا، سەرۆكی پێشووی لیژنەی هەواڵگری لە كۆنگرێس
- مایك رۆگەرز، سەرۆكی پێشووی لیژنەی هەواڵگری لە كۆنگرێس
- فرانسس تاون سێند، راوێژكاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆ لە ئیدارەی جۆرج دەبیلو بۆش
rudaw-
Top