ناتۆ بەهۆی سەركەوتنی ترامپەوە كۆبوونەوەی لوتكەی خۆی دواخست

ناتۆ بەهۆی سەركەوتنی ترامپەوە كۆبوونەوەی لوتكەی خۆی دواخست




رۆژنامەی "دێر شپیگڵ"ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە هاوپەیمانی ناتۆ كۆبوونەوەی لوتكەی خۆی بۆ كاتێكی تر دواخست، بەهۆی سەركەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكادا.


بڕیار بوو كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتۆ هێشتا هەڵوێستی ترامپ لەبارەی خۆیەوە نازانێ، بڕیاری دا كۆبوونەوەی لوتكەی خۆی بۆ هاوینی داهاتوو دوابخات.


رۆژنامەكە نووسیویەتی كە ناتۆ ئەگەری ئەوەی داناوە ترامپ لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا وەك سەرۆكی ئەمەریكا، پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی بەناتۆوە بپچڕێنێ. چونكە پێشتر ترامپ لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا زۆر بەتوندی ڕەخنەی لە ناتۆ گرتبوو.
Bas news-
Top