تره‌مپ: یه‌ك دۆلار وه‌رناگرم و مووچه 400 هه‌زار دۆلارییه‌كه‌شم ناوێت
سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه مووچه‌ى ناوێت و ڕۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ـى به‌ریتانیش ئاشكراى ده‌كات، كه دۆناڵد تره‌مپ گوتوویه‌تى :" ته‌نانه‌ت یه‌ك دۆلاریش نابه‌م".
ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ترامپ كه یه‌كێكه له سه‌رمایه‌داره‌كانى جیهان، له وه‌ڵامى پرسیاره‌كاندا له‌سه‌ر پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لاه‌تی توویته‌ر، گوتوویه‌تى :" سه‌باره‌ت به مووچه، ته‌نانه‌ت یه‌ك دۆلاریش نابه‌م".
ئه‌وه‌ى زانراوه، مووچه‌ى ساڵانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، بریتییه له 400 هه‌زار دۆلار. ئه‌مه یه‌كه‌م جاریش نییه كه تره‌مپ ده‌ست هه‌ڵگرتنى له مووچه‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ڕابگه‌یه‌نێت، پێشتریش له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، له ئه‌یلوولى 2016 ڕای گه‌یاند :" یه‌كه‌م شت كه بیكه‌م، ئه‌وه‌یه مووچه وه‌ر ناگرم، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ من زۆر نییه، من كه‌سێكى سه‌رمایه‌دارم".
به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌یدا، سه‌رۆكه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، تێچووى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام دواتر داواى پاره به‌خشینی كرد بۆ به‌رده‌وایدان به هه‌ڵمه‌ته‌كه.
جێی باسه، كه دۆناڵد تره‌مپ، یه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌مریكا نییه وه‌رگرتنى مووچه ڕه‌ت بكاته‌وه، پێشتر هیربه‌رت هۆڤه‌ر و جۆن كیندی، وه‌رگرتنى مووچه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه، چونكه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
bas news-