توركه‌كان دابه‌ش ده‌بن
وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ له وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌ی كلچدارئۆغلو رایگه‌یاند "جه‌هه‌په له‌سه‌ر بنه‌مای ئاتاتورك و ئینۆنۆ به‌ڕێوه ده‌چێت یان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌كه‌كه و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، پیویسته جه‌هه‌په بڕیاری خۆی بدات".
كلچدارئۆغلو پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت ده‌ستگیر كران، سه‌ردانی باره‌گای رۆژنامه‌كه له ئیستانبوڵ كرد و رایگه‌یاند "منیش بگرن و بخه‌نه زیندانه‌وه".
بۆزداغ وه‌ڵامی ئه‌م دوو لێدوانه‌ی كلچدارئۆغلو دایه‌وه كه گوتبووی "به‌هۆی ئاكه‌په‌وه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی بوونه به‌ڵای سه‌ری توركیا" و" منیش بده‌نه دادگا".
گوتیشی وه‌ك ئاگادارم ئاكپارتی سكاڵای تۆمار كردووه و له‌مه‌و دواش به‌م شێوه‌یه قسه‌ی خۆی ده‌كات و لێپرسینه‌وه‌كانیش به‌پێی رێكاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئامۆژگاری كلچدارئۆغلوش ده‌كات له دادگا چاوه‌ڕێی راده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌كات. ئه‌گه‌ر بوختان ناكات، به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئاشكرا بكات. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا بوختانێكی گه‌وره‌یه.
گوتیشی كلچدارئۆغلو به‌وه‌ی كه لایه‌نگرانی دروستكردنی خه‌نده‌ق به برا وه‌سف ده‌كات، پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كات.
به رێكه‌وتنی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حزبی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌وڵه‌ت باغچه‌ڵی له باره‌ی ئاینده‌ی توركیا و سیسته‌می حوكمڕانی ئه‌م وڵاته، پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی میدیا و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له توركیا به تایبه‌تی هه‌ده‌په خێراتر بووه. هه‌ر بۆیه گرتنی رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتاران به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، سه‌رۆكی پارتی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن، جه‌هه‌په هێنایه سه‌ر هێڵ و داوا ده‌كات ئه‌ویش بگرن و بخه‌نه زیندانه‌وه.
k24-