ترامپ كێ ده‌كاته وه‌زيرى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌كه‌ى
ترامپ له جريوه‌يه‌كدا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نوسيويه‌تى: رۆژێكى پڕ له سه‌رقاڵيم له نيويۆرك له به‌رده‌مدايه و به‌م نزيكانه بڕيارى گرنگ له باره‌ى دامه‌زراندن له ئيداره‌ى نوێى كۆشكى سپى ده‌ده‌م.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيكى ترامپ بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێن رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه شاره‌دارى پێشووى نيويۆرك رۆدولف جوليان وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه ده‌ستنيشان بكرێت.
جوليان به سه‌ركه‌وتنى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى تاوانكارى و راماڵينى شوێنه‌واره‌كانى هێرشى 11ى سێپتێمبه‌رى 2001 ناسراوه.
رۆژنامه‌ى گارديان باسى له دوو پاڵێوراوى ديكه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته كردووه.
به گوێره‌ى رۆژنامه‌كه سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران نيوت گينگريچ و سيناتۆر بوب كوركر نوێنه‌رى ويلايه‌تى تينيسى پاڵێوراوون بۆ ئه‌وه‌ى بكرێنه وه‌زيرى ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌ى گارديان له باره‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرييه‌وه نووسيويه‌تى: ژه‌نه‌راڵى خانه‌نشين مايكل فلين ده‌كرێته وه‌زيرى به‌رگرى.
ئيداره‌ى نوێى ترامپ له 3 تا 4 هه‌زار كارمه‌ند پێكدێت و به گوێره‌ى زانيارى گارديان ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى خاوه‌ن به‌هره و تواناى تايبه‌تى ده‌چنه ريزى ئيداره‌كه‌ى ترامپه‌وه.
k24-