ژنه باڵاپۆشێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵى ده‌بێته سيناتۆر
ئيلهان عومه‌ر له ويلايه‌تى مينيوستا كانديدى ديموكراته‌كان بوو، توانى له سه‌دا هه‌شتاى ده‌نگه‌كان له به‌رامبه‌ر %19.4ى ده‌نگى ركابه‌ره كۆمارييه‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت.
ئيلهان له سۆناڵ له دايكبووه و پێش ئه‌وه‌ى ببێته 9 ساڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى روويكردووه‌ته كينيا و دواى چوار ساڵ ژيان له ژێر خێوه‌تدا له كه‌مپه‌كانى كينيا روويكردووه‌ته ئه‌مريكا و له ته‌مه‌نى 14 ساڵيدا وه‌ك وه‌رگێڕ ده‌ستى به‌كار كردووه.
ئيلهان له ته‌مه‌نى 32 ساڵه و به‌كالۆريۆسى له زانستى سياسييدا به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها له توێژينه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زانكۆى نۆرت داكوتاشدا به‌كالۆريۆسى به‌ده‌ستهێناوه.
ئيلهانى باڵاپۆش له ئێستادا ته‌مه‌نى 33 ساڵه و توانى له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ران له دژى كۆمارييه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
k24-