ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانى: پووتین به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كورسییه‌كه‌ى جێ ده‌هێڵێت
ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، دوێنێ هه‌ینی 11ـى تشرینى دووه‌مى 2016، له‌سه‌ر زارى "ڤالیری سۆلۆڤى" شرۆفه‌كارى سیاسی ڕووسی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پووتین، كه خۆشحاڵی ده‌ربڕى له هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك سه‌رۆكى نوێی ئه‌مریكا، ڕه‌نگه ناچار ببێت به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه، ده‌ست له پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و شرۆفه‌كاره، كه ڕۆژنامه‌كه به "نزیك له كرملین" وه‌سفی كردووه، پێشبینیشى كرد، پووتین له ساڵى 2017 له میدیاكاندا زۆر ده‌رنه‌كه‌وێت.
كاتێك له‌باره‌ى ورده‌كارى بارى ته‌ندرووستى سه‌رۆكى ڕووسیاوه پرسیار له شرۆفه‌كاره كرا، گوتى :" ڕێگه‌م پێبده‌ن له‌وه زیاتر نه‌ڵێم، ئه‌وه‌ى پێویست بوو گوتم، جه‌ختیش ده‌كه‌مه‌وه، كه ئه‌و زانیارییانه جارێكى دیكه پێداچوونه‌وه‌یان پێده‌كرێت".
ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باسى له‌وه‌ش كرد، كه پێشتر ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن ماڵپه‌رێكى نزیك له كرملین (باره‌گاى سه‌ره‌كى سه‌رۆكى وڵات) بڵاوكرانه‌وه، به‌ڵام زۆرى پێنه‌چوو له ماڵپه‌ره‌كه هه‌ڵگیرا و سڕانه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه له ئه‌گه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى له‌لایه‌ن پووتینه‌وه، دوو كاندید ئاماده‌كراون بۆ ئه‌و پۆسته، یه‌كێكیان دیمیترى میدڤیڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى ڕووسیایه كه پێشتر پۆستى سه‌رۆكى ڕووسیاى به‌ده‌سته‌وه بووه، ئه‌وى دیكه‌ش "ئه‌لێكس دیومین"ـه، كه پێشتر پاسه‌وانى تایبه‌تى پووتین بووه و ئێستا جێگرى وه‌زیری به‌رگرى ڕووسیایه.
باسنيوز