خۆکوژێکی داعش لە ترسی کوژران رادەکات

خۆکوژێکی داعش لە ترسی کوژران رادەکات
خۆکوژێکی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە بەرەیەکی شەڕی دژ بە سوپای سووریای ئازاد رادەکات و ئۆتۆمبێلەکەی بەجێ دەهێڵێت.


ئەو خۆکوژەی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە، هەوڵ دەدات خۆی بگەیەنێتە ناو چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد لە دەوروبەری شاری حەلەب و ئۆتۆمبێلەکەی بتەقێنێتەوە.


بەر لەوەی بگاتە شوێنی مەبەست، چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد، کە ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی سووریان، تەقە لەو چەکدارەی داعش دەکەن و ئەویش لە ترسی کوژران، لە ئۆتۆمبێلەکەی دێتە خوارەوە و رادەکات.










باسنيوز
Top