ئوستراڵیا و نیوزیلەندا 400 سەرباز بۆ شەڕی داعش دەنێرن

 ئوستراڵیا و نیوزیلەندا 400 سەرباز بۆ شەڕی داعش دەنێرن
هەردوو وڵاتی ئوستڕالیا و نیوزیلەندا 400 سەرباز بۆ شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ عێراق دەنێرن.



ئەو 400 سەربازە لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا جێگیر دەکرێن و ئەرکیان مەشقکردن بە سەربازانی سوپای عێراقی دەبێت، لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعش.



ئەو هێزە نوێیە، کە لە 300 سەربازی ئوستڕالی و 100 سەربازی نیوزیلەندی پێکهاتووە، دەبنە چوارەم کاروانی سەربازانی ئەو دوو وڵاتە لە عێراق، کە ئێستا 800 سەربازی دیکەیان لە عێراقن.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.





باسنیوز
Top