حەسە ن عەلەوی: دۆناڵد ترامپ کۆتایی بە سەردەمی حزبە ئیسلامییەکان دەهێنێت
حەسە ن عەلەوی، رۆشنبیر، بیرمەند و نووسەری عێراقی بە رۆژنامەی (زەمان)ی لوبنانی راگەیاندووە، کە راوێژکارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکەن بۆ تێکدانی پرۆژەیەکی وڵاتەکەیان لەسەردەمی جۆرج بووشی کوڕ و باراک ئۆباما، کە گرنگیی بە حزبە ئیسلامییەکان دەدا لە عێراق.
حەسەن عەلەوی هەروەهارایگەیاندووە، کە لە ساڵی 2000ـەوە، ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندیی ئێران بۆ رووخاندنی رژێمی سودام حوسێن، پشتگیریی لە حزبە ئیسلامییە عێراقییەکان کردووە.
هەروەک ئەو بیرمەندە عێراقییە رایگەیاندووە، سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ دەبێتە هۆی گۆڕانێکی بەرچاو لە هاتنە پێشەوەی هێز و لایەنە لیبڕالییەکان و کۆتایی هێنان بە حوکمڕانیی و باڵادەستیی حزبە ئیسلامییەکان.
باسنیوز