حكومه‌تی سوریا و رێكخراوی داعش ئیدانه‌ ده‌كرێن

حكومه‌تی سوریا و رێكخراوی داعش ئیدانه‌ ده‌كرێن
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی ئیدانه‌ی حكومه‌تی سوریا و رێكخراوی داعشی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ڕه‌كاندا چه‌كی دروستكراو به‌مه‌وادی ژه‌هراویان به‌كارهێناوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌، له‌ ده‌نگدانێكی ده‌گمه‌ندا، لیژنه‌ی جێبه‌جێكار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی ئه‌نجامدا، سێ یه‌كی ئه‌ندامانی لیژنه‌ كه‌ ژماره‌یان 41 كه‌سه‌، ئه‌و ره‌شنوسه‌یان په‌سه‌ند كرد كه‌ ئه‌مه‌ریكا دایڕشتبوو.

Payamner-
Top